






دروستکردنی قوتابخانەی ماڵی هاوکاران
قوتابخانە
|
چەمچەماڵ - شۆرش
|
2025-03-18
دروستکردنی قوتابخانەی ماڵی هاوکاران لە چەمچەماڵ رێکخراوای خێرخوازی ماڵی هاوکاران لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بە هاوکاری خێرخوازان هەڵسا بە دروستکردنی قوتابخانەیەک بۆ دانیشتوانی ناحیەی شۆرش لە قەزای چەمچەماڵ ئەم خوێندنگایە لە سەر رووبەری ٤٠٠ مەتر دوجا دروستکراوە کە پێک دێت لە نۆ پۆل و ژووری ئیدارەوە و مامۆستایان سوپاس بۆخوا لە بەرواری ٣٠/١٠/٢٠٢٤ توانرا پرۆژەکە تەواو بکریت و لە مەراسیمیکی شایستەدا بە ئامادەبوانی کەسانی خێرخواز و حوکمی و حیزبی و خوێندکاران و کەسو کاری خوێندکاران قوتابخانەکە کرایەوە خودای گەورە پاداشتی بەخێری هەموو ئەو کەس و لایانانە بداتەوە کە هاوکار و یارمەتی دەری ئەم پرۆژەیە بوون هەم لە خێرخوازان و کەسانی حوکمی و خەڵکی ئەم ناوچەیە و بە ئومیدی ئەوەی ببیتە چرایەکی رووناک بۆ دەڤەرەکە