smarthandimage250324085132.jpg

دەربارەی مامۆستا ئامانج بەیتەشی

دەربارەی مامۆستا ئامانج بەیتەشی ناوی سیانی مامۆستا ئامانج فایەق قادر لە گوندی کانی بەیتەش لە ناحیەی سەنگاو لەدایک بوو ئێستا دانیشتوی ناحیەی شۆڕش و قەزای چەمچەماڵە. پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی قەڵایە لەسەنگاو لەساڵی ٢٠١٣وە بەشێوەیەکی خۆبەخش مامۆستایەکی کۆمەڵایەتی ناسراوە لەکوردستان و پارێزگای سلێمانی و گەرمیان وە لەساڵی) ٢٠١٠ (لەکاری خێرخوازیدا کار دەکات وە لەساڵی ٢٠١٧ کارە خێرخوازیەکانی کرد بە ڕێکخراو بەناوی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران لەگەڵ کۆمەڵێ برای خۆبەخش لە سنوری چەمچەماڵ . وە لەهەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگا کاری کردوە بەتایبەت لە بواری خێرخوازی و هاوکاری بە کەسانی هەژار گەیاندووە، وەک بەڕێوبەری ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران، دەستگیرۆیی زۆر کەس و خێزانی کردووە کە بێ پشتیوان بوون و لە بارودۆخێکی زۆر قورسدا دەژیان.

دەربارەی ئێمە

ڕێـکـخـراوێـکی سەربـەخـــۆی بێ لایـەنـە خزمەت دەکـات بە دین  و ژینـی کـۆمــەڵـــگـــا بـەبـــێ جــیــاوازی ڕەنـــگ و دەنـگ و شـوێن وە سەرجەم ئەندامەکانی خۆبەخشن و خـاوەن پیشە و  کـاری سەربەخۆی خۆیـانن و بەشێک له ژیانی خۆیان بەخشــیـــوە بـە  ئــــەم ڕێـــکـــخراوە خــــێــــرخـــــوازیــــیە، لــە 15/7/2018 لە لایــەن فـەرمـانـگـەی ڕێکخراوە ناحوکمییەکان مۆڵەتی کارکردنی پێدراوە.

smarthandimage250804032829.JPG

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage261018013504.jpeg

مەڕاسیمی کردنەوەی مزگەوتی حاجی نوری وێڵە

سوپاس بۆ خوا ڕۆژی دوو شەمە 28/9/2026 لە مەراسیمێکی شایستەدا بەئامادەبونی سەدان میوانی ئازیز مزگەوتی حاجی نوری وێڵەیی مان کردەوە وە بۆ نیوەڕۆ خوانێک شاهانە لەخزمەتی میوانەکان بوین ئەم مزگەوتە بەسەرپەشتی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان و بنەماڵەی ناوبراو دروست کرا ... ئەم مزگەتەکە لەقەزای چەمچەماڵ لەگەڕەکێکی هەژار نشین زۆر سوپاس بۆ هەمو خێرخوازان و موسڵمانان و میوانە بەڕێزەکان
smarthandimage260908104629.jpeg

دانانی بناغەی مزگەوتێکی نوێ لە سەر ڕێگای سەنگاو-دەربەندیخان لە گوندی ژاڵە

دانانی بناغەی مزگەوتێکی نوێ لەسەرێگای لەسنگاو و دەربەندیخان لەگوندی ژاڵە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بە هاوکاری خێرخوازان دروست دەکڕێ 07501325273واتسئاپ و فاست پەی وfib 07705062139/07702220929
smarthandimage260908104838.jpeg

دانانی بناغەی مزگەوتی تەپەدێ لە ناحیەی شۆڕش

دانانی بناغەی مزگەوتی گوندی تەپەدێ لەناحیەی شۆڕش بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بە هاوکاری خێرخوازان و دانیشتوانی گوند دروست دەکرێ 07501325273واتسئاپ و فاست پەی وfib 07705062139/07701348202