smarthandimage250324085132.jpg

دەربارەی مامۆستا ئامانج بەیتەشی

دەربارەی مامۆستا ئامانج بەیتەشی ناوی سیانی مامۆستا ئامانج فایەق قادر لە گوندی کانی بەیتەش لە ناحیەی سەنگاو لەدایک بوو ئێستا دانیشتوی ناحیەی شۆڕش و قەزای چەمچەماڵە. پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی قەڵایە لەسەنگاو لەساڵی ٢٠١٣وە بەشێوەیەکی خۆبەخش مامۆستایەکی کۆمەڵایەتی ناسراوە لەکوردستان و پارێزگای سلێمانی و گەرمیان وە لەساڵی) ٢٠١٠ (لەکاری خێرخوازیدا کار دەکات وە لەساڵی ٢٠١٧ کارە خێرخوازیەکانی کرد بە ڕێکخراو بەناوی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران لەگەڵ کۆمەڵێ برای خۆبەخش لە سنوری چەمچەماڵ . وە لەهەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگا کاری کردوە بەتایبەت لە بواری خێرخوازی و هاوکاری بە کەسانی هەژار گەیاندووە، وەک بەڕێوبەری ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران، دەستگیرۆیی زۆر کەس و خێزانی کردووە کە بێ پشتیوان بوون و لە بارودۆخێکی زۆر قورسدا دەژیان.

دەربارەی ئێمە

ڕێـکـخـراوێـکی سەربـەخـــۆی بێ لایـەنـە خزمەت دەکـات بە دین  و ژینـی کـۆمــەڵـــگـــا بـەبـــێ جــیــاوازی ڕەنـــگ و دەنـگ و شـوێن وە سەرجەم ئەندامەکانی خۆبەخشن و خـاوەن پیشە و  کـاری سەربەخۆی خۆیـانن و بەشێک له ژیانی خۆیان بەخشــیـــوە بـە  ئــــەم ڕێـــکـــخراوە خــــێــــرخـــــوازیــــیە، لــە 15/7/2018 لە لایــەن فـەرمـانـگـەی ڕێکخراوە ناحوکمییەکان مۆڵەتی کارکردنی پێدراوە.

smarthandimage250804032829.JPG

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage250702020927.png

مزگەوتی ڕێگای بەهەشت

مزگروتی ڕێگای بەهەشت لە لایەن ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکارانەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ وە دەست کراوە بە دروست کردنی لە لایەن خێرخوازان و دانیشتوانی سنورەکە ئەم مزگەوتە لەسەر ڕوبەری 5000 هەزار مەتر بنیاد دەنرێت بۆ زانیاری زیاتر گەیاندنی هاوکاریەکانتان وە بەژداری کردن. لەبناغە دانان و سەرەتای مزگەوتە کە پەیوەندی بکەن 07501325273واتسئاپ و fibو فاست پەی و ڤایبەر 07701905038یان07732621789یان07701348202
smarthandimage250804022548.jpeg

مزگەوتی ماڵی هاوکاران

دروست کردنی مزگەوتێ ماڵی هاوکاران لە چەمچەماڵ ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان هەڵساین بەکڕینی دووپارچە زەوی لەقەزای چەمچەماڵ گەڕەکی ڕاپەڕین. بەمەبەستی دروست کردنی مزگەوتێک بۆ ئەو گەڕەکە کەزیاتر لە٥٠٠ماڵن دورن لەمزگەوت و بێ بەشن لەنوێژی جەماعەت مزگەوتەکە لە سەر رووبەری 420مەتر بنیاد دەنرێت و کە خەڵکێکی زۆر سوودی لێدەبینن بۆزانیاری زیاتر ز ناردنی هاوکاریەکان پەیوەندی بکەن 07501325273واتسئاپ و فاست پەی fib 07701348202یان 07701506054/07705062139
smarthandimage250715025814.jpeg

مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان

دروست کردنی مزگەوتێکی نوێ لەسلێمانی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان هەڵدەسێت بەدروست کردنەوەی مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان لەئابڵاخ سلێمانی ئەم مزگەوتە لەشوێنێکی گرنگدایە. نوێژ خوێنێکی زۆر سودی لێ دەبینین ئەم مزگەوتە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان و خێرخواز حاجی جلیل حاجی علی ڕەباتی دروست دەکرێتەوە بۆزانیاری زیاتر و گەیاندی خێرەچاکەکانتان 07501325273 واتسئاپ و ڤایبەر و فاست پەی 07701348202یان 07703331655 ڕێکخراوەی خێرخوازی ماڵی هاوکاران م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی