



مزگەوتی فقێ محمد تاڵەبانی
دروستکردنی مزگەوت
|
ناحیەی ئاوە سپی
|
2019-05-01
سوپاس بۆخوای گەوره لەدوای کارکردنمان لەماوەی حەوت مانگ لەناحیەی ئاوەسپی لە1/5/2019 بەئامادەبوانی میوانێکی زۆرونوێژخوێنانی سنوری ناحیەی ئاوەسپی /خان ڕۆستەم ئاغا وتاوسانە وئەوگوندانەی دوروبەری هەڵساین بەکردنەوەی( مزگەوتی فقێ محمدتاڵەبان ) ئەم مزگەوتە لەسەرڕێگای کەلار/سەنگاو / چمچماڵ چەندین گوند سود مەند دەبێ لەم مزگەوتە گوندی تاوسانە وخان وچەندین گوندی تر و ڕێبوارانی ئەم ڕێگایە سەرەکیە نێوان کفری وکلار وسەنگاو وچمجماڵ ئەودەڤەرە هیچ مزگەوتێکی تێدانیە بەڕاستی دروست کردنی ئەومزگەوتە لەم کات وساتە زۆر زەروربوو زیاتر لە50ساڵە لەو دەڤەرەدا بانگ نەدراوە وجومعە وجەماتەت نەکراوە لەبەربێ مزگەوتی