






قوتابخانەی ئامادەیی شێخ ڕەزا نۆژەنکرایەوە
قوتابخانەی ئامادەیی شێخ ڕەزا نۆژەنکرایەوە لەپاش داواکاری ئیدارەی ئامادەی شێخ ڕەزای تاڵەبانی زانستی لەڕێکخراوی ماڵی هاوکاران بەمەبەستی نۆژەن کردنەوەی چەند پۆلێکی قوتابخانەکەیان وە هۆڵی تاقیگە ، ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان هەڵساین بەهاوکاری کردنیان بەمەوادی بیناسازی وە شایەنی باسە ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران لەڕابردوا چەندین کاری دیکەی تری ئەنجام داوە بۆ ئامادەی ناوبراوە سەرەکیترین کاریشمان هەڵکەندنی بیرێکی ئاو بوو ئێستا کێشەی ئاویان نەماوە ، بینای ئامادەی شێخ ڕەزا سێ قوتابخانەی تێدایە وە بۆ سنورەکە هەرسێ قوتابخانەکە هەمیشە لەهەوڵدان بۆ بەرەو پێش چوونی قوتابخانەکە و قوتابیانیان جێگەی دەست خۆشین ئەم پرۆژەیە بەهاوکاری بەڕێوەبەری ناحیەی و پەروەردەی چەمچەماڵ و شارەوانی شۆڕش و ئیدارەی قوتابخانەکە و چەند خێرخوازێک ئەنجام دراوە.