پرۆژەی توێشووی مانگی ڕەمەزانی (٢٠٢٢) ئەنجام درا
هاوکاری هەژاران
|
چەمچەماڵ
|
2022-03-31
ێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران وەک کاری هەمیشەی لە ڕەمەزانی ساڵی (٢٠٢٢) بەهاوکاری خێرخوازان هەڵساین بەگەیاندنی سەبەتەی خۆراک و پێداویستی ڕۆژانە بۆ زیاتر ( ٤٠٠ )ماڵی هەژار و وکەم ئەندام و کرێچی و بێ باوک لەسنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحییەی شۆڕش پێداویستەکان بۆ هەر ماڵێک بریتی بوو لە ( برنج و نیسک وڕۆنی زەیت و ئاو تەماتە و چای و خورما و خوێ ) وە سەرجەم حیسەکان و بەشە خۆراکەکان لەڕێگای نوێنەرەکانمان ماڵ بە ماڵ بردوومانە بەر دەرگای ماڵە هەژارەکان.