smarthandimage251023122029.jpeg

هاوکاری چەند نەخۆشخانەیەک لەچەمچەماڵ

هاوکاری هەژاران
|
چەمچەماڵ
|
2021-08-21

هاوکاری چەند نەخۆشخانەیەک لەچەمچەماڵ پشتیوان بەخوا بەردەوام دەبین سوپاس بۆ خوای گەورە رێکخراوی ماڵی هاوکاران ،بەهاوکاری خێرخوازان ئەمڕۆ وەک رێزێک بۆ ماندووبوون و شەونخونیان لە خزمەت نەخۆشەکاندا، سەرجەم کارمەندە تەندروستی یە خۆبەخشەکان و کارگوزار و شوفێرەکانی نەخۆشخانەی کۆرۆنای ئاسودەمان بەسەرکردوە بە پێشکەش کردنی دیاریەکی بچووک. کە لە مانە پێك هاتبو لەخۆراک و گۆشت و چەند کارتۆن ئاوێک بۆنەخۆشخانەکە شایەنی باسە ئێمە وەک ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران ئەمە چەندین جارە هاوکاری کەرتی تەندروستی بکەین لەسنوری قەزای چمچماڵ وشۆڕش وە لەماوی چەند مانگی ڕابردوو چەند سپلێتێ کمان دابین کرد بۆنەخۆشخانەی عومەر خەلیفە کەتایبەت بوو بە نەخۆشی کۆرۆنا وە هاوکار بوین لەجیا کردنەوەی شوێنی نەخۆشەکان شوێنی تایبەت بەپیاوان وئافرەتان وە دابین کردنی خۆراک بۆ نەخۆش وکارمەندانی نەخۆشخانەی عومەر خەلیفە پشتیوان بەخوا بەهاوکاری خێرخوازان بەردەوام دەبین لەخزمەت کردن بەدین وژینی کۆمەڵگا لەهەموو شێوەکان.