smarthandimage260427051547.jpeg

بەسەر کردنەوەی دەیان پڕۆژەی جیاوازمان بەسەر کردنەوە لە دەڤەری گەرمیان و سەنگاو

کاروچالاکیەکان
|
سەنگاو
|
2026-04-27

بەشێک لەکارو چالاکیەکانی ئەمڕۆ 1.لەگوندی سپی سەر لەگەرمیان بەژداربوین لەنوێژ و بەخاک سپاردنی مام کەرەم ڕیش و پیاومعقولی خزمانی سپی سەر وزەنگەنە لەچمچماڵ خوای گەورە لێی خۆشبێت 2/سەردانی گوندی قولیجان ٲمین قارەمان و وە کارکردن لەمزگەوتەکەیان بەسەرپەرشتی ماڵی هاوکاران و دە دانانی بەرنامە بۆ کارەکانی داهاتووی مزگەتەکە گوندی قولیجان زیاتر لە٧٥ساڵە ئاوەدانە تاکو ئێستا مزگەوت و نوێژی هەینی وبانگ و جەماعەتی تێدا ئەنجام نادرێ پشتیوان بەخوا بە هاوکاری خێرخوازان ئەم مزگەوتە تەواو ببێت دەبێ ڕوناکی بۆ ئەو دەڤەرە 3.سەردانی مزگەوتی ڕێبواران و لەگوندی حسن کنۆش بەمەستی کاروباری مزگەتەکە و کەم کورتیەکانی 4/سەردانی ماڵی کاک جەزای حاجی نامیق لەگوندی فاتکە بەمەستی هەواڵ و پرسین و سەردانی کردنیان 5/سەردانی مزگەوتی گوندی زالواو لەسەر ڕێگای سەنگاو و بۆ قادرکەرەم کە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران دروست دەکرێ ولەقۆناغی هەیکەلە 6/سەردانی مزگەوتی گوندی کەڵان. کە ماوەیەکی زۆرە مزگەوتەکەیان لەکار کەوتوە چەند پێداویستیەکی سەرەکی هەیە بۆئەوەی. مزگەوتەکە نێوزەوعیبادەتی تێدا بکرێ پشتیوان بەخوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بە هاوکاری خێرخوازان دەست بار دەبێت بۆ زیندو کردنەوەی ئەو ماڵەی خوای گەورە 7.سەردانی پرۆژەی دروست کردنی ٢خانوی ماڵی هاوکاران لەناحیەی سەنگاو کە ئێستا کاری تێدا دەکرێت بۆ دوو ماڵی هەژار وبێ باوک و نەخۆش ..

هاوبەشی بکە لە: