مزگەوتی حاجی نوری وێڵە
تەواوبونی مزگەوتێکی دیکەی ماڵی هاوکاران لە چەمچەماڵ سوپاس بۆ خوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەردەوامە لەدروست کردن و تەواوکردنی مزگەوتەکان و ماڵەکانی خوای گەورە مزگەوتی حاجی نوری وێڵەیی لەقەزای چەمچەماڵ لەگەڕەکی ئاسوودە ، لەپاش ١٨مانگ کارکردن بەسەرپەرشتی رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوكاران و خێرخوازان و بنەماڵەی حاجی نوری وێڵە کارەکانمان گەیشت بە قۆناغی کۆتایی.. سوپاس بۆ خوا لەساڵی پار و لە ڕەمەزانی پیرۆز بەشێکیمان تەواو کردوە نوێژی تێدا ئەنجام دەدرا.. ئێستاش هەموو مزگەتەکە تەواو بوە پشتیوان بەخوا لەپاش ڕێکارە یاسایی و ئیدارییەکان بەم نزیکانە لەمەراسیمێکی شایستەدا بەشێوەیەکی فەرمی دەکرێتەوە و وتاری هەینیشی تێدا ئەنجام دەدرێ زۆر سوپاس بۆ سەرجەم خێرخوازان و خاوەن کارگە و کۆمپانیاو چاکەکاران و ئەندازیاران زۆر سوپاس بۆ برای بەڕێزم م. جمعە نوری زۆر ماندوو بوو لەسەرەتا تاکو کۆتای