


قوتابخانەی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
قوتابخانە
|
چەمچەماڵ
|
2020-08-02
رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران هەڵسان بە دابینکردنی پێداویستی بۆئامادەی شێخ ڕەزا لەناحیەی شۆڕش لەدوای سەردانی کردن و داواکاری قوتابخانەی ئامادەیی شێخ ڕەزا لە ناحیەی شۆڕش بۆئۆفیسی سەرەکی ماڵی هاوكاران بۆ داواکردنی هاوکاری بۆقوتابخانەکەیان لیژنەیەک بەسەرپەرشتی م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی و م.سیدنجات نوری و م سلام سەنگاوی و کاك ئارام عمر بۆقوتابخانەی ناوبراو پێک هێنراو بۆ بە دواداچونی داواکاری قوتابخانەکە هەربۆیە لیژنەکە بڕیاریاندا کە قوتابخانەی ناوبراو قوتابخانەیەکی نمونەی وخەم خۆری خوێندکارانی ئەم سنورەن هەربۆیە بە پێویستیان زانی هاوکاری قوتابخانەی ناوبراو بکرێت لیژنەکە بڕیاری دا بە دابینکردنی ٥ سۆپاو چەند بەندێکی A4 و چەندین پارچە ماجیك و پارچەیەك تەختە سڕ و دروستکردنی بیری ئاو بۆ قوتابخانەکە .