smarthandimage251022020139.jpeg

پڕۆژەی دابەش کردنی جل و بەرگ

هاوکاری هەژاران
|
چەمچەماڵ
|
2022-12-08

ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران وەک پیشەی هەمیشەیی ساڵانەی کە کۆکردنەوەی جل و بەرگ و دابەشکردنی نەوت و سۆپایە لەوەزی زستاندا ، لە یاریگای ( شەهید حەمە ئاخەیی ) لە ناحیەی شۆرش هەڵسا بە دابەشکردنی جل و بەرگی نوێ و لەنگە بەسەر خەڵکی هەژار وکەم دەرامەت، جێگای باسە کە ساڵانە ئەم هەنگاوە جوانە پەیرەو دەکرێ لەلایەن ماڵی هاوکارانەوە کە چەندین خێرخواز هەن جل وبەرگ دابین دەکەن بۆ هەژاران و ئێمەش وەک رێکخراو کۆیان دەکەینەوە و تا زۆر دەبن و پاشان لە جێگەیەک پێشتر بانگەوازی بۆ دەکەین و دەیبەخشین بەو کەسانەی کە پێویستیانە ،لێرەوە دەستخۆشی دەکەین لەو خێرخوازانەی کە هاوکار و هەماهەنگ بوون بۆ ئەم کارە جوانە، وە دەستی خۆشی لە خۆبەخشانی ماڵی هاوکاران دەکەین کە سەرپەرشتی کارە جوانەکەیان کرد.