ڕێکخراوێکی فەلەستینی هاوکاری گەیاندە ماڵی هاوکاران
ڕێکخراوێکی فەلەستینی هاوکاری گەیاندە ماڵی هاوکاران لە غەزە و فەلەستینەوە بۆ ناحیەی شۆڕش لە ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەناحیەی شۆڕش پێشوازی کرا لەشاندی رێکخراوی[طريق الحياة] وهەریەک لەبەرێزان د. رائف بركة ومهندس حازم جودة. سەرپەرشتیارانی بەشی پەیوەنیە ڕێکخراوەییەکان وبەرەوپێش بردنی کاری ڕێکخراوەنێودەوڵەتیەکان وسەپەرشتیاری تۆڕی ڕێکخراوەکان وبەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ڕێکخراوی طریق الحیاة. دەستخۆشیان هەبولەکارەکانی ماڵی هاوکاران بەگشتی وتایبەت ئەوپرۆژەو کارەکانی ماڵی هاوکاران لە غەزە وهاوکات سوپاسی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیانکرد لەهاوکاریە مرۆییەکان وهیوای بەردەوامی پەیوەندیەکانیان خواست. وە وەک وەفایەک بۆ چمچماڵ 300 سەبەتەی خۆراکیان گەیاندە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران و. دابەش کرا لەسەر زیان لێکەتوانی چمچماڵ وشوڕش بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران وە بەئامادەبوونی نوێنەری بەڕێوبەرایەتی ناحیەی شۆڕش و ئیدارەی شار پرۆژەکە ئەنجام درا ..