پڕۆژە

بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage250702020927.png

مزگەوتی ڕێگای بەهەشت

smarthandimage250324110621.jpg

مزگەوتی فیکەدەرە

smarthandimage250702014539.jpeg

مزگەوتی مەنیلە

تەواو کردنی مزگەوتی مەنیلە سوپاس بۆخوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەپاش داواکاری بنکەی مەشق وپیادەی کرکوک. لەچمچماڵ ناحیەی شۆڕش. لەماڵی ھاوکاران مەبەستی دروست کردنی مزگەوتێک لەنێو بنکەکەیان کە زۆر پێویستە وە بەردەوامی زیاتر لە500کەسی لێیە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان وە بنکەکە هەڵساین بەدروست کردن وتەواو کردنی

پڕۆژەکان

null

مزگەوتی دەرەواری سەروو

#سوپاس بۆ خوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان بەسەر پەرشتی م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی لەدوای ١١مانگ لەکارکرنمان لەدوای تەواو بونی سەرجەم ئیش وکارەکانمان بەدروستی کردن وتەواوکردنی مزگەوتی گوندی دەرەواری سەروو لەناحیەی سەنگاو لەدوای پرس و ڕاوێژ لەگەڵ دانیشتوانی گوند وبەڕێوبەرایەتی ئەوقافی چمچماڵ سوپاس بۆ خوای گەورە رۆژی هەینی مزگەوتەکامان کردەوە بەڕووی نوێژخوێنانی ئەو دەڤەرە پشتیوان بەخواگەورە لەم هەفتەیە وە مامۆستای تایبەتی دەبێت کەوتاری هەینی تێدا بخوێنێت شایەنی باسە.زیاتر لە٢٠گوند لەوە دەڤەرە وتاری هەینی تێدانیە
null

مزگەوتی بەردەکەڕ

سوپاس بۆ خوای گەورە #ئێمە_وەک ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەدرێژایی کاروپرۆژەخێرخوەزیەکانمان بەدروستی کردنی مزگەوت وخانوو بۆهەژاران وهتد.. #لەلەماوەی ١١مانگی ڕابردو کارکردنمان لە مزگەوتی گوندی بەردەکەڕ لەسلێمانی بەبەردەوامی کەمزگەوتەکە بریتیە لەدوو نهۆم بەڕوبەری ٢٥مەتر درێژی و٢٢مەتر پانی وە ژوری تایبەت بەفەقێ ومامۆستا و وەژوری مردوو شۆرووە شوێنی نوێژی ئافرەتان و شوێن دەست نوێژوتەوالێت هتد.... سوپاس بۆ خوا لەکۆتای نزیک بوینەیتەوە لەتە واو بوندایە #زۆرسوپاس بۆ برای بەڕێزم کاک مەلاعێزەت وکاک مستەفاوکاک جەمال کە لەماوەی ڕابردوو زۆر ماندوو بون بەسەرپەرشتی کردن وکارکردن تێدا بەتایبەت کاک مەلا عێزەت کەزۆر ماندوو بووە #وه_زۆر_سوپاس بۆ بۆسەرجەم خێرخوازان کەهاوکاریان کردووین بەکارکردن یان بەمەواد ناردن یان بە هاوکاری مادی زۆرسوپاس بۆتیمی ئەندازیاری سمارت کەسەرپەرشتی بەشی ئەندازیاری مزگەوتەکان دەکرد بەتایبەت کاک هیواکەریم خوای گەورە پاداشتی خێری هەموان بداتەوە
null

مزگەوتی کوردە میر ئەحمەد

سوپاس بۆخوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەسەرپەرشتی:- م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی و بەهاوکاری خێرخوازان ئەم مزگەوتە لەسەرەتا تاکو کۆتای دروست کراو وەتەواوکرا و کرایەوە، بەهاوکاری خێرخوازان پرۆژەکەمان وەک ئەرکێکی ئیسلام پەروەری لەدوای کارکردنمان لەماوەی ٨مانگ لەگوندی کوردەمیر لەدەڤەری گەرمیان.. ناحیەی سەنگاو. لە1.11.2019ڕۆژی ھەینی بەئامادەبونی میوانێکی زۆر و نوێژخوێنانی سنوری گوندی کوردەمیر و هەموو ئەوگوندانەی دەوروبەری یەکەم نوێژی هەینی مان تێدا ئەنجامدا و نیوەڕۆ خوانێکمان ئامادە کرد بۆمیوانە بەڕێزەکان وە پاشان لەمەراسیمێکدا هەڵساین بەکردنەوەی ( مزگەوتی گوندی کوردەمیر )
null

شێخ عبدالقادری گەیلانی

کردنەوەی مزگەوتی شێخ عبدالقادر گەیلانی لە گەڕەکی پیریادییەکان لەناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ کە بەسەرپەرشتی رێکخراوی ماڵی هاوکاران و بەیارمەتی خێراخوازن و ئیمانداران تەواوکرا.
null

مزگەوتی فقێ محمد تاڵەبانی

‎سوپاس بۆخوای گەوره لەدوای کارکردنمان لەماوەی حەوت مانگ ‎لەناحیەی ئاوەسپی لە1/5/2019 بەئامادەبوانی میوانێکی زۆرونوێژخوێنانی سنوری ناحیەی ئاوەسپی /خان ڕۆستەم ئاغا وتاوسانە وئەوگوندانەی دوروبەری ‎هەڵساین بەکردنەوەی( مزگەوتی فقێ محمدتاڵەبان ) ‎ ئەم مزگەوتە لەسەرڕێگای کەلار/سەنگاو / چمچماڵ ‎چەندین گوند سود مەند دەبێ لەم مزگەوتە گوندی تاوسانە وخان وچەندین گوندی تر و ڕێبوارانی ئەم ڕێگایە سەرەکیە نێوان کفری وکلار وسەنگاو وچمجماڵ ‎ئەودەڤەرە هیچ مزگەوتێکی تێدانیە ‎بەڕاستی دروست کردنی ئەومزگەوتە لەم کات وساتە زۆر زەروربوو ‎زیاتر لە50ساڵە لەو دەڤەرەدا بانگ نەدراوە وجومعە وجەماتەت نەکراوە لەبەربێ مزگەوتی
null

مزگەوتی هەنارە

هەڵساین بە ئاوڕدانەوە وبەدەمەوچونی یەکێک ی تر لەماڵە بێ نازەکەکانی خوای گەورە ئەویش دروست کرنەوەو گەورەکردنەوەی مزگەوتی هەنارە لەناحیەی سەنگاو بوو ئەم مزگەوتە لەسەر ڕێگای سەنگاو- قەرەداغ --سلێمانی یە ئەم مزگەوتە زیاتر لە30ساڵەخاپور بووبوە وە مەحروم کرابوو لەبانگ ونوێژکردن تیایدا سوپاس بۆخوای گەورە بەهاوکاری خێرخوازان هەڵساین بەپاکردنەوەو گەورەکردنەوەو دروستکردنەوەی وەدروست کردنی بەشی تایبەت نوێژودەست نوێژ بەئافرەتان وەبەشی تایبەت بەپیاوان
null

مزگەوتی خێلی ئاخە

سوپاس بۆخوای گەورە بەهاوکاری خێرخوازان ومڕۆڤ دۆستان ئەم ماڵەی خودامان دروست کرد خۆشەویستان ئەم وێنانە دەیبینن لەسەرەتا تاکو کۆتای کارکردنمان لەمزگەوتی خێڵی ئاخە سوپاس بۆخوای گەورە ئێمە لە15/4/2018دەستمان پێکرد بۆ15/5/2018کەمانگی ڕەمەزان بوو سەقفی سەرەویمان تێکرد و کۆنکرتێ ناوەیشمان تێکرد منارەو جیهاز وسەماعەمان لێ بەست مانگی ڕەمەزان بەتەواوی نۆێژی جەماعە وتاری هەینی وتەراویحی تێدا ئەنجام دارا ..کەزیاتر لە30ساڵ دەبوو لەوگوندە بانگ ووتاری هەینی تێدا نەدرابوو .. بەهوی مانگی ڕمەزانەوە وزیاتر لە45ڕۆژ کارکردنمان تێیدا وەستاند وە لە1/10/2018سەرجەم کارەکانیمان تەواو کرد.
null

مزگەوتی مەسۆی بچووک

دروستکردنی مزگەوتی مەسۆی بچووک 2017
null

مزگەوتی ڕێبواران

دروستکردنی مزگەوتی ڕێبواران گوندی حەسەن کەنۆش 2017
null

مزگەوتی گوندی قەڵا

سوپاس بۆ خوای گەورە مزگەوتی گوندی قەڵا لە سەنگاو بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران لە ساڵی ٢٠١٥ نۆژەن کرایەوە.
null

مزگەوتی ناحیەی تەکیەی جەباری