پڕۆژە

بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage251023113658.jpeg

پڕۆژەی دابەش کردنی گۆشت

دابەشکردنی گۆشت سەرجەم پاکرەوەکانی شۆڕش وچمچماڵ دیاریان پێ بەخشرا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستان هەڵساین بە دابین کردنی گۆشت بۆ سەرجەم پاکرەوەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش کە ژمارەیان زیاتر لە220نەفەربون شایەنی باسە ئەم چینە چینێکی ماندویی کۆمەڵگان شایەنی هەموو جۆرە دیاری و هاوکاریەکن.
smarthandimage251023114101.jpeg

دابەشکردنی گۆشت لەگەڵ 450سبەتەی خۆراک بۆ هەژاران

دابەشکردنی 450سبەتەی خۆراک بۆ هەژاران دابەشکردنی گۆشت .. سوپاس بۆ خوا وەک کاری هەمیشەیمان ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان هەڵساین بەدابەشکردنی. 450سەبەتەی خۆراک بۆ ڕازاندنەوەی سفرەی هەژاران بۆ سەدان ماڵی هەژار و بێ باوک و کەم ئەندامان ونەخۆش وکرێچی لەسنوری چمچماڵ وشۆڕش و سەنگاو و تەکیە.
smarthandimage251022084705.jpeg

دابینکردنی ٣٥٠ سەبەتەی خۆراکی جەژنانە

رێکخراوای خێرخوازی ماڵی هاوکاران هەڵسان بە دابەشکردنی ( 350 )سەبەتەی خۆراک و پێداویستی جەژن و هاوکاری ماددی ئەم کارەی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران لەسەر ڕاسپاردەی چەند مامۆستا و برایەکـی ئازیز لە ناوە و دەروەی ووڵات کۆکرابووە لە سەرفترەی سەدان کەس، ئێمەیش هەڵساین بە دابەشکردنی زیاتر ل (٣٥٠)سەبەتەی خۆراک بۆ هەژاران وە هاوکاری مادی دەیان ماڵی هەژار و بێ باوک دابین کردنی مریشک.

پڕۆژەکان

null

گەیاندنی سەبەتەی خۆراک بۆ ژینگە پاریزانی ناحیەی شۆرش

ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستان هەڵساین بەگەیاندنی سەبەتەی خۆراک بۆسەرجەم ژینگەپارێزانی ناحیەی شۆڕش لە شارەوانی شۆڕش و وکۆمپانیای شکار زۆر سوپاس بۆ بەڕێوبەرایەتی ناحیەی شۆڕش و سەرۆکایەتی شارەوانی شۆڕش.
null

کۆکردنەوەی زەکات لەناوەو دەرەوەی وڵات بۆ هەژاران و کەمدەرامەتان.

ئێمە وەک ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران هەڵساین بەکۆکردنەوەی زەکات لەناوەو دەرەوەی وڵات سوپاس بۆ خوای هەموو ئەو ئامانەتانەی گەیشت بە دەستی ئێمە هەڵساین بەدابەشکردنی بۆزیارترلە150ماڵی هەژار ومنداڵانی بێ باوک وکەم ئەندامان لەسنوری قەزای چەمچەماڵ وناحیەیەکانی دەوروبەری خوای گەورە پاداشتی ماندوبونی هەموو لایەک بداتەوە.
null

دابەش کردنی هاوکاری بۆ زیاتر لە ١٠٠ ماڵی منداڵی بێ باوک و هەژار و کەمئەندام

گەیاندنی خۆراک و پێداویستی ڕۆژانە سوپاس بۆ خوای گەورە لەدوو ڕۆژی ڕابردوو بەهاوکاری چەند خێرخوازێک لەشاری چەمچەماڵ لەسەر ڕێنمای وەبەرسەرپەرەشتی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران هاوکاریمان گەیاندە زیاتر لە100ماڵی هەژاروکەم ئەندام ومنداڵانی بێ سەرپەرشت لەسنوری ناحیەی شۆڕش . گەرەکی قادرکەرەمێکان وپیریادیەکان وسەنگاوێکان هاوکاریەکان .بریتی بون لە پێداویستی ڕۆژانە ماڵان وەک برنج وڕۆن وشکروئاوتەماتە وفاسۆلیاو گۆشت.
null

پرۆژەی دابەشکردنی نەوت

پرۆژەی دابەشکردنی نەوت ئەنجام درا بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستان هەڵساین بەکڕین ودابەشکردنی نەوت بۆزیاتر لە120ماڵی هەژاری کەم ئەندام ونابینا لەسنوری قەزای چمچماڵ وناحیەی شۆڕش لێرەوە زۆرسوپاسی هەم خێرخوازان دەکەین وە زۆرسوپاسی کاک حاجی ئازاد سەرۆکی ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستان دەکەین کەهاوکارمان بوو بۆ ئەم پرۆژە ناوازەیە لەم سنورە بێ نازەداخوای گەورە پاداشتی کاک د.شێرزادحسن وکاک سیدنجات وسەرجەم هاوکارانمان بداتەوە لەڕێکخراوی ماڵی هاوکاران کەزۆرماندوبوون بە ئامادەکردنی ناوی کەم ئەندامان ونابینایان وەوەکڕین ونقڵ کردن ودابەشکردنی نەوتەکە خوای گەورە پاداشتی چاکەی هەموو لایەک بداتەوە
null

پرۆژەی دابەشکردنی نەوت بوزیاتر لە٣٥٠ ماڵ

ڕیکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لە درێژەی کار وچالاکیەکانیدا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ هەڵسان بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ٣٥٠ ماڵی هەژار و کەم دەرامەت وبێ باوکدا سوپاس بۆخوای گەورە وەک کاری هەمیشەیمان وە کاری ساڵانەمانە لەقەزای چەمچەماڵ وناحیەی شۆڕش وسەنگاو وتەکیەی جەباری .
null

هەڵساین بەکۆکردنەوەی زەکات و خێروسەرفترە بۆ کەسانی کەمدەرامەت.

هەڵساین بەکۆکردنەوەی زەکات خێروسەرفترە بۆ کەسانی کەمدەرامەت لەدوای کۆکردنەوەی ئەو زەکات، وخێرانە کەکۆمان کردبوە لەخێرخوازان لەناوە ودەرەوەی وڵات ئەمڕۆ لەگەڵ هاوکارانم بەئامانەتەوە هەڵساین بەدابەشکردنی بەسەر زیاتر لە120مالی هەژار وکەم ئەندام وکەم دەرامەت و منداڵانی بێ دایک وباوک .لەسنوری قەزای چمجماڵ وناحیەی شۆڕش ئەو 130زەرفەی کەدابەشمان کرد لەبڕی 100هەزار وە وتاکو500هەزاری تێداوو الحمدللە وە لەسەر ڕاسپاردە ودەستنیشان کردن وناساندنی هەژاران لەڕێگەی پرۆژەکەمان وە زیاتر لە100ماڵی دیکە سود مەند بون لە زەکات وخێری خێرخوازان سوپاس بۆخوای گەورە
null

پڕۆژەی دابەش کردنی نەوت و زۆپا

کاروانی یەکەم پێشوو70ماڵمان دابەشکرد لەکاروانی دووەم دا نەوت وزۆپامان دابەشکرد بەسەرزیاتر لە50ماڵی هەژاروکەم ئەندام منداڵانی بێ باوک...لەسنوری ناحیەی شۆڕش ودەوروبەری .خوای گەورە پاوواشتی هەمولایەک بداتەو ماندوونیان قبوڵ کرابێ..
null

پرۆژەی دابەشکردنی نەوت و زۆپــــا

ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لە درێژەی کارو چالاکیەکانیدا هەستان بە دابەشکردنی ٧٥ ماڵی ئاوارە و هەژار و کەم دەرامەت و کەم ئەندام و منداڵی بێ سەرپەرشتیاردا لە چەمچەماڵ و دەوروبەری خوای گەورە پاداشتی خێرخوازان بداتەوە کە هەمیشە هاوکار بوونە بۆ بەردەوامیمان لەم پرۆژە خێریانەدا