پڕۆژە

بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage250702020927.png

مزگەوتی ڕێگای بەهەشت

مزگروتی ڕێگای بەهەشت لە لایەن ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکارانەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ وە دەست کراوە بە دروست کردنی لە لایەن خێرخوازان و دانیشتوانی سنورەکە ئەم مزگەوتە لەسەر ڕوبەری 5000 هەزار مەتر بنیاد دەنرێت بۆ زانیاری زیاتر گەیاندنی هاوکاریەکانتان وە بەژداری کردن. لەبناغە دانان و سەرەتای مزگەوتە کە پەیوەندی بکەن 07501325273واتسئاپ و fibو فاست پەی و ڤایبەر 07701905038یان07732621789یان07701348202
smarthandimage260128022749.jpeg

گەیاندنی هاوکاری بە کەمپینی ڕۆژ ئاوا لە چەمچەماڵ

گەیاندی هاوکاری بەکەمپینی ڕۆژ ئاوا لەچەمچەماڵ ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران هەڵساین بەگەیاندی هاوکاری مادی. و خۆراک و پێداویستی ناو ماڵ بۆ کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری لەچەمچەماڵ بۆ ڕۆژ ئاوا
smarthandimage260123114652.jpeg

کۆمەڵەی کوردی لە ئوسترالیا هاوکاری گەیاندە ماڵی هاوکاران

کۆمەڵەی کوردی لە ئوسترالیا هاوکاری گەیاندە ماڵی هاوکاران کۆمەڵەی کوردی لە ئوسترالیا/ساوس ئوسترالیا لرێگەی نوسەر و رۆژنامەنووس کاک لەتیف فاتح فرج ، بڕی 2ملیۆن و800هەزاری گەیاندە ئۆفیسی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەناحیەی شۆڕش لەڕێگای نوێنەرانی ماڵی هاوکاران کۆڵان بە کۆڵان دابەش کرا ،بەسەر چەندین خێزانی هەژار و نەخۆش و کەم ئەندام زۆر سوپاس بۆ خوا سەرجەم خێرخوازان وە کاک لەتیف فاتیح و کاک د. شێرزاد و م. فەرهاد

پڕۆژەکان

null

مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتی دەربەندی زێوێ

مزگەوتی زێوێ کرایەوە .. سوپاس بۆخوا ئەمرۆ ٢٩/١١/٢٠٢٥ لە مەراسیمیکی شایستەدا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران مزگەوتی دەربەندی زێوێ لە ناحیەی پیرەمەگرون بە رووی نوێژ خوێناندا کرایەوە ئەم مزگەوتە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران وبەهاوکاری خێرخوزان و خێرخواز حاجی امجد ڕەباتی. دروست کرا بنیادنراوە و ئەمرۆ لە مەراسیمیکدا مزگەوتەکە بەرووی نویژ خوێنان و سەردانیکەرانی ئەم شوینەدا کرایەوە کە ساڵانە گەشتیاریکی زۆر ڕوو دەکەن ئەم شوێنە و بوونی مزگەوتێک لەم شوینەدا پیوستیکی چەندی ساڵەی ئەم شوێنە بوو ڕێکخراوای خێرخوازی ماڵی هاوکاران
null

بەرزە پردی مامە ڕیشە لەچەمچەماڵ

بەرزە پردی مامە ڕیشە لەچەمچەماڵ کرایەوە بەڕووی شۆفێراندا. ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران هاوکار و دەست باری ئەم پرۆژەیە بوو لەسەرەتای پرۆژەکە تاوەکو کۆتایی، وە سەرپەرشتی مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەکەمان کرد، تەواوبونی ئەم پڕۆژەیە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی شەقامەکان و کار ئاسانی تەواو دەکات بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانی سنورەکە. دەست خۆشی زۆرمان بۆسەرجەم ئەو کەسایەتی و لایەنانە هەیە کە پێشنیاری ئەم پرۆژەیان کرد.بەتایبەتش کاک ئازاد حسن و برا و هاوکارەکانی بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆژە گرنگە.
null

خولی هاوینەی مزگەوتی حاجی سەعدە

لە سەنگاو 150خزمەت کاری قورئانی پیرۆز خەڵات کران سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بۆ ساڵی سێیەم هەڵساین بەکردنەوەی خولی هاوینە بۆ زیاتر لە(150)خوێندکاری قورئانی پیرۆزو کۆتایمان هێنا بە خولی هاوینەی مزگەوتی حاجی سعدە لەسەنگاو جێگای خۆشحاڵی بوو ئەمڕۆ سەنگاو سەدای قورئانی پیرۆز بەرز بووە سەرجەم قوتابیانی قورئان شەهادەی بەژداربوونیان پێ بەخشرا وە خەڵات کران سوپاسی سەرجەم ئەو مامۆستا بەرێزانەی کە ماندوو بوون لەخوشکان وبرایانمان لەسەنگاو و نوێنەرانی ماڵی هاوکاران لەسەنگاو کە زۆر ماندوو بوون وە خێرخوازان کە هاوکارمان بوون لەدابینکردنی خەڵات بۆ قوتابیان بەتایبەت کاک گەرمیان حاجی محمود وە ئەوقافی چەمچەماڵ وە ئیدارەی ناحیەی سەنگاو
null

خولی هاوینەی مزگەوتی حاجی محمد بابۆکی

430قوتابی قورئان لە کچان وکوڕان خەڵات کران ئەمڕۆ چوار شەمە 3/9/2025بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئەوقافـی چەمچەماڵ و نوێژ خوێنان وکەس کاری قوتابیان و و مامۆستایان لەپاش 2مانگ لە کردنەوەی خولی هاوینەی قورئانی پیرۆز لەیەکێک لەمزگەوتەکانی ماڵی هاوکاران ( مزگەوتی حاجی محمد بابۆکی) لە ناحیەی شۆڕش کۆتایمان هێنا بەخولی هاوینەی تایبەت بە فێربوونی قورئانی پیرۆز و ئاداب و ڕەوشتە ئاینیی و کۆمەڵایەتیەکان بابەتەکانی بیروباوەڕ ئەمڕۆ بە دوو مەراسیمی جیاواز 430قوتابی قورئانی پیرۆز لەکچان و کوڕان خەڵات کران و کۆتایی هات بە خولەکەیان سوپاسی بێ پایەن بۆ سەرجەم خێرخوازان و مامۆستایانی خولی هاوینە و مامۆستایانی مزگەوت کە زۆر ماندوو بوون خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە