پڕۆژە

بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage260429010946.jpeg

بەژداری کردنمان لە کردنەوەی مزگەوتی پیرەمێرد لە سلێمانی

سێ شەمە 28/4/2026 وەک ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەژداریمان کرد لەکردنەوەی یەکێکی تر لە ماڵەکانی خوای گەورە کە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی چاکەکاران بەسەرپەرشتی کاک حاجی پێشڕەو وە بە هاوکاری خێرخوازان دروست کرابوو مزگەوتی پیرەمێرد لە سلێمانی لەناو گردان خوای گەورە قبوڵی بکات خوای گەورە پاداشتی خێری هەموو خێرخوازان بکاتەوە بۆ ئاوەدان کردنەوەی ماڵەکانی خوای گەورە
smarthandimage260428105405.jpeg

گەڕەکی نیشتمان لەسلێمانی سەردانی ماڵی هاوکارانیان

گەڕەکی نیشتمان لەسلێمانی سەردانی ماڵی هاوکارانیان کرد لە ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەناحیەی شۆڕش. پێشوازیمان کرد لە نوێنەری بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی گەڕەکی نیشتمان لەشاری سلێمانی مەبەستی دروست کردنی مزگەوتێک بۆ گەڕەکەیان تەشریفیان هێنابوو کە ماڵێکی زۆری لێیە وە زەویەکی زۆر دابەش کراوە . تاکو ئێستا هیچ مزگەوتیک نیە زۆر دوورن لەمزگەوت و جمعە و جەماعەت و لەهیچ کوڕێک نزیک نین مزگەوتی هەبێت ئەم گەڕەکە تازە بنیات نراوە لە نێوان ڕاپەڕین وکەندەکەوەن ئێمە وەک ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران پشتیوان بەخوا گەر خێرخوازان هاوکارمان بن لەنزیک ترین کاتدا دەست دەکەین بە بناغەی ئەم مزگەوتەکە . هەر خێرخوازێک دەیەوێ ئەم ماڵەی خوای گەورە دروست بکات ئێمە تەواوی کار ئاسانی بۆ دەکەین
smarthandimage260427051547.jpeg

بەسەر کردنەوەی دەیان پڕۆژەی جیاوازمان بەسەر کردنەوە لە دەڤەری گەرمیان و سەنگاو

بەشێک لەکارو چالاکیەکانی ئەمڕۆ 1.لەگوندی سپی سەر لەگەرمیان بەژداربوین لەنوێژ و بەخاک سپاردنی مام کەرەم ڕیش و پیاومعقولی خزمانی سپی سەر وزەنگەنە لەچمچماڵ خوای گەورە لێی خۆشبێت 2/سەردانی گوندی قولیجان ٲمین قارەمان و وە کارکردن لەمزگەوتەکەیان بەسەرپەرشتی ماڵی هاوکاران و دە دانانی بەرنامە بۆ کارەکانی داهاتووی مزگەتەکە گوندی قولیجان زیاتر لە٧٥ساڵە ئاوەدانە تاکو ئێستا مزگەوت و نوێژی هەینی وبانگ و جەماعەتی تێدا ئەنجام نادرێ پشتیوان بەخوا بە هاوکاری خێرخوازان ئەم مزگەوتە تەواو ببێت دەبێ ڕوناکی بۆ ئەو دەڤەرە 3.سەردانی مزگەوتی ڕێبواران و لەگوندی حسن کنۆش بەمەستی کاروباری مزگەتەکە و کەم کورتیەکانی 4/سەردانی ماڵی کاک جەزای حاجی نامیق لەگوندی فاتکە بەمەستی هەواڵ و پرسین و سەردانی کردنیان 5/سەردانی مزگەوتی گوندی زالواو لەسەر ڕێگای سەنگاو و بۆ قادرکەرەم کە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران دروست دەکرێ ولەقۆناغی هەیکەلە 6/سەردانی مزگەوتی گوندی کەڵان. کە ماوەیەکی زۆرە مزگەوتەکەیان لەکار کەوتوە چەند پێداویستیەکی سەرەکی هەیە بۆئەوەی. مزگەوتەکە نێوزەوعیبادەتی تێدا بکرێ پشتیوان بەخوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بە هاوکاری خێرخوازان دەست بار دەبێت بۆ زیندو کردنەوەی ئەو ماڵەی خوای گەورە 7.سەردانی پرۆژەی دروست کردنی ٢خانوی ماڵی هاوکاران لەناحیەی سەنگاو کە ئێستا کاری تێدا دەکرێت بۆ دوو ماڵی هەژار وبێ باوک و نەخۆش ..

پڕۆژەکان

null

دابەشکردنی فەرش بەسەر زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ

دابەشکردنی فەرش بەسەر زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ
null

هاوکاریەکانی کەمپینی ناحیەی ناحیە ی سەرقەڵا گەیشتە ماڵی هاوکاران

هاوکاریەکانی کەمپینی ناحیەی ناحیە ی سەرقەڵا گەیشتە ماڵی هاوکاران === ئەمڕۆ 16/12/2025 نوێنەرانی کەمپینی ناحیەی سەرقەڵا لەگەرمیان ئەو کۆمەک و یارمەتیانەی کۆیان کردبوو کە زیاتر لە٦ملیۆن دینار وە ئەتیکۆیەک پێداویستی ناوماڵ و خواردن و نەوت بووە تەسلیمی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران یان کرد بۆ ئەوی بەشێوەیەکی مەیدانی بیگەیەنن بە سەرجەم زیان لێکەوتوانی ناحیەی شۆڕش
null

10یان ملیۆنمان گەیاندە هەژاران

10یان ملیۆنمان گەیاندە هەژاران سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران لەماوەی 24سعاتدا لەخزمەتی زیان لێکەوتوانی شۆڕش ئەم کارانەی ئ نجام دا 1.دابەشکردنی 21ملیۆنو٥٠٠هەزاردینار 2.دابینکردنی پێداویستی سەرەکی بۆ12ماڵ لەشۆڕش باوەیەکان پێداویستیەکان بریتيبون لەسەلاجە و تەباخ و غەسالەی ئۆتۆماتیک وگسکی کارەبای وهیتەر و زۆپای غاز 2,دابەشکردنی 120بەتانی 3دابەشکردنی ٦٠جلیکانی نەوت ماڵی هاوکاران بەردەوامە ...
null

‎سەردانی رێکخراوی ماڵی هاوکاران بۆ کەناڵی ئاسمانی پەیام

سەردانی رێکخراوی ماڵی هاوکاران بۆ کەناڵی ئاسمانی پەیام بە بۆنەی دەستبەکاربوونی بەرێوەبەری( تۆری کۆمەڵ) مامۆستا ئامانج فایەق کانی بەیتەشی سەرپەرشتیاری رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەیاوەری هاوکارانی سەردانی کەناڵی ئاسمانی پەیامیان کرد و پەیامی پیرۆزبایی و دەستبەکاربوونی گەیاند بە کاک حاجی فارووق و ستافەکەی هیوای سەرکەوتنی لە کارو بارەکانیدا بۆ خواستن
null

مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتی دەربەندی زێوێ

مزگەوتی زێوێ کرایەوە .. سوپاس بۆخوا ئەمرۆ ٢٩/١١/٢٠٢٥ لە مەراسیمیکی شایستەدا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران مزگەوتی دەربەندی زێوێ لە ناحیەی پیرەمەگرون بە رووی نوێژ خوێناندا کرایەوە ئەم مزگەوتە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران وبەهاوکاری خێرخوزان و خێرخواز حاجی امجد ڕەباتی. دروست کرا بنیادنراوە و ئەمرۆ لە مەراسیمیکدا مزگەوتەکە بەرووی نویژ خوێنان و سەردانیکەرانی ئەم شوینەدا کرایەوە کە ساڵانە گەشتیاریکی زۆر ڕوو دەکەن ئەم شوێنە و بوونی مزگەوتێک لەم شوینەدا پیوستیکی چەندی ساڵەی ئەم شوێنە بوو ڕێکخراوای خێرخوازی ماڵی هاوکاران
null

بەرزە پردی مامە ڕیشە لەچەمچەماڵ

بەرزە پردی مامە ڕیشە لەچەمچەماڵ کرایەوە بەڕووی شۆفێراندا. ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران هاوکار و دەست باری ئەم پرۆژەیە بوو لەسەرەتای پرۆژەکە تاوەکو کۆتایی، وە سەرپەرشتی مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەکەمان کرد، تەواوبونی ئەم پڕۆژەیە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی شەقامەکان و کار ئاسانی تەواو دەکات بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانی سنورەکە. دەست خۆشی زۆرمان بۆسەرجەم ئەو کەسایەتی و لایەنانە هەیە کە پێشنیاری ئەم پرۆژەیان کرد.بەتایبەتش کاک ئازاد حسن و برا و هاوکارەکانی بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆژە گرنگە.
null

خولی هاوینەی مزگەوتی حاجی سەعدە

لە سەنگاو 150خزمەت کاری قورئانی پیرۆز خەڵات کران سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بۆ ساڵی سێیەم هەڵساین بەکردنەوەی خولی هاوینە بۆ زیاتر لە(150)خوێندکاری قورئانی پیرۆزو کۆتایمان هێنا بە خولی هاوینەی مزگەوتی حاجی سعدە لەسەنگاو جێگای خۆشحاڵی بوو ئەمڕۆ سەنگاو سەدای قورئانی پیرۆز بەرز بووە سەرجەم قوتابیانی قورئان شەهادەی بەژداربوونیان پێ بەخشرا وە خەڵات کران سوپاسی سەرجەم ئەو مامۆستا بەرێزانەی کە ماندوو بوون لەخوشکان وبرایانمان لەسەنگاو و نوێنەرانی ماڵی هاوکاران لەسەنگاو کە زۆر ماندوو بوون وە خێرخوازان کە هاوکارمان بوون لەدابینکردنی خەڵات بۆ قوتابیان بەتایبەت کاک گەرمیان حاجی محمود وە ئەوقافی چەمچەماڵ وە ئیدارەی ناحیەی سەنگاو
null

خولی هاوینەی مزگەوتی حاجی محمد بابۆکی

430قوتابی قورئان لە کچان وکوڕان خەڵات کران ئەمڕۆ چوار شەمە 3/9/2025بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئەوقافـی چەمچەماڵ و نوێژ خوێنان وکەس کاری قوتابیان و و مامۆستایان لەپاش 2مانگ لە کردنەوەی خولی هاوینەی قورئانی پیرۆز لەیەکێک لەمزگەوتەکانی ماڵی هاوکاران ( مزگەوتی حاجی محمد بابۆکی) لە ناحیەی شۆڕش کۆتایمان هێنا بەخولی هاوینەی تایبەت بە فێربوونی قورئانی پیرۆز و ئاداب و ڕەوشتە ئاینیی و کۆمەڵایەتیەکان بابەتەکانی بیروباوەڕ ئەمڕۆ بە دوو مەراسیمی جیاواز 430قوتابی قورئانی پیرۆز لەکچان و کوڕان خەڵات کران و کۆتایی هات بە خولەکەیان سوپاسی بێ پایەن بۆ سەرجەم خێرخوازان و مامۆستایانی خولی هاوینە و مامۆستایانی مزگەوت کە زۆر ماندوو بوون خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە