پڕۆژە

بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage260428105543.jpeg

مزگەوتی حاجی نوری وێڵە

تەواوبونی مزگەوتێکی دیکەی ماڵی هاوکاران لە چەمچەماڵ سوپاس بۆ خوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەردەوامە لەدروست کردن و تەواوکردنی مزگەوتەکان و ماڵەکانی خوای گەورە مزگەوتی حاجی نوری وێڵەیی لەقەزای چەمچەماڵ لەگەڕەکی ئاسوودە ، لەپاش ١٨مانگ کارکردن بەسەرپەرشتی رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوكاران و خێرخوازان و بنەماڵەی حاجی نوری وێڵە کارەکانمان گەیشت بە قۆناغی کۆتایی.. سوپاس بۆ خوا لەساڵی پار و لە ڕەمەزانی پیرۆز بەشێکیمان تەواو کردوە نوێژی تێدا ئەنجام دەدرا.. ئێستاش هەموو مزگەتەکە تەواو بوە پشتیوان بەخوا لەپاش ڕێکارە یاسایی و ئیدارییەکان بەم نزیکانە لەمەراسیمێکی شایستەدا بەشێوەیەکی فەرمی دەکرێتەوە و وتاری هەینیشی تێدا ئەنجام دەدرێ زۆر سوپاس بۆ سەرجەم خێرخوازان و خاوەن کارگە و کۆمپانیاو چاکەکاران و ئەندازیاران زۆر سوپاس بۆ برای بەڕێزم م. جمعە نوری زۆر ماندوو بوو لەسەرەتا تاکو کۆتای
smarthandimage260429010946.jpeg

بەژداری کردنمان لە کردنەوەی مزگەوتی پیرەمێرد لە سلێمانی

سێ شەمە 28/4/2026 وەک ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەژداریمان کرد لەکردنەوەی یەکێکی تر لە ماڵەکانی خوای گەورە کە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی چاکەکاران بەسەرپەرشتی کاک حاجی پێشڕەو وە بە هاوکاری خێرخوازان دروست کرابوو مزگەوتی پیرەمێرد لە سلێمانی لەناو گردان خوای گەورە قبوڵی بکات خوای گەورە پاداشتی خێری هەموو خێرخوازان بکاتەوە بۆ ئاوەدان کردنەوەی ماڵەکانی خوای گەورە
smarthandimage260428105405.jpeg

گەڕەکی نیشتمان لەسلێمانی سەردانی ماڵی هاوکارانیان

گەڕەکی نیشتمان لەسلێمانی سەردانی ماڵی هاوکارانیان کرد لە ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەناحیەی شۆڕش. پێشوازیمان کرد لە نوێنەری بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی گەڕەکی نیشتمان لەشاری سلێمانی مەبەستی دروست کردنی مزگەوتێک بۆ گەڕەکەیان تەشریفیان هێنابوو کە ماڵێکی زۆری لێیە وە زەویەکی زۆر دابەش کراوە . تاکو ئێستا هیچ مزگەوتیک نیە زۆر دوورن لەمزگەوت و جمعە و جەماعەت و لەهیچ کوڕێک نزیک نین مزگەوتی هەبێت ئەم گەڕەکە تازە بنیات نراوە لە نێوان ڕاپەڕین وکەندەکەوەن ئێمە وەک ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران پشتیوان بەخوا گەر خێرخوازان هاوکارمان بن لەنزیک ترین کاتدا دەست دەکەین بە بناغەی ئەم مزگەوتەکە . هەر خێرخوازێک دەیەوێ ئەم ماڵەی خوای گەورە دروست بکات ئێمە تەواوی کار ئاسانی بۆ دەکەین

پڕۆژەکان

null

دروستکردنی قوتابخانەی ماڵی هاوکاران

دروستکردنی قوتابخانەی ماڵی هاوکاران لە چەمچەماڵ رێکخراوای خێرخوازی ماڵی هاوکاران لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بە هاوکاری خێرخوازان هەڵسا بە دروستکردنی قوتابخانەیەک بۆ دانیشتوانی ناحیەی شۆرش لە قەزای چەمچەماڵ ئەم خوێندنگایە لە سەر رووبەری ٤٠٠ مەتر دوجا دروستکراوە کە پێک دێت لە نۆ پۆل و ژووری ئیدارەوە و مامۆستایان سوپاس بۆخوا لە بەرواری ٣٠/١٠/٢٠٢٤ توانرا پرۆژەکە تەواو بکریت و لە مەراسیمیکی شایستەدا بە ئامادەبوانی کەسانی خێرخواز و حوکمی و حیزبی و خوێندکاران و کەسو کاری خوێندکاران قوتابخانەکە کرایەوە خودای گەورە پاداشتی بەخێری هەموو ئەو کەس و لایانانە بداتەوە کە هاوکار و یارمەتی دەری ئەم پرۆژەیە بوون هەم لە خێرخوازان و کەسانی حوکمی و خەڵکی ئەم ناوچەیە و بە ئومیدی ئەوەی ببیتە چرایەکی رووناک بۆ دەڤەرەکە
null

دابەش کردنی ٢٠ هەزار لیتر نەوت بۆ هەژاران

ریکخراوای خێرخوازی ماڵی هاواکاران لە ڕێگای کۆمپانیایەک کە نەیویست ناوی بهێنین، بڕی 10 هەزار لیتر نەوتی سپی دابین کرد بۆ سنوری قەزای چەمچەماڵ، ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکارانش نەوتەکەی دابەش کرد بەسەر هەژاران و بێ باوکان لەسنوری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و ناحیەی سەنگاو .
null

مزگەوتی حاجی محمد بابۆکی

دروست کردن وتەواو کردن وکردنەوەی مزگەوتی حاجی محمد بابۆکی لەناحیەی شورش سوپاس بۆ خوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران ڕۆژی شەمە 21/12/2024لە مزگەوتەکە کرایەوە لەناحیەی شۆڕش پێویستیەکی سەردەکی ئەو دەڤەرە بوو دروست کردنی ئەم مزگەوتە جوانترین و پێویست ترینە بۆ ناحیەی شۆڕش خوای گەورە قبوڵی بکات
null

مزگەوتی شەهید فایەق خەلیفە حەتەم بنەکە

دروست کردن و تەواو کردن و کردنەوەی مزگەوت لەگەرمیان سوپاس بۆ خوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران ڕۆژی شەمە 14/12/2024هەڵساین بەکردنەوەی یەکێکی تر لەمزگەوتەکانمان لەدەڤەری گەرمیان مزگەوتی شەهیدئەنفال کراو( شەهید فایەق خەلیفە حەتەم بنەکە )لەگوندی سماق بەسەرپەشتی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان و حاجی ئامین تەواو کرا و کرایەوە ئەم مزگەوتە دیاری حاجی ئامینە بۆ ١٥نەوەی ئەنفال کراوی چەندین ساڵە ئەم دایکە کەهەمو خێزانەکەی ئەنفال بوو بائاواتەوە بوو مزگەوتێکیان بۆ بکات
null

مزگەوتی گوندی سەرقەڵا

ئاوەدان کردنەوەی مزگەوتی گوندی سەرقەڵا لەسەنگاو سوپاس بۆ خوای گەورە لەپاش چەندین ساڵ بێنازی مزگەوت و ئەنجام نەدانی جمعە جەماعەت ئەمرۆ یەکەم بانگ و نوێژی تەراویح ئەنجام درا لەمزگەوتی گوندی سەرقەڵا مزگەوتی ناوبرا لەسەر ڕێنمای و بەسەرپەرشتی وهاوکاری ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران دروست کرا.
null

مزگەوتی حاجی سعدە

دروست کردن وکردنەوەی مزگەوتی حاجی سعدە لەسنگاو سوپاس بۆ خوای گەورە لەپاش ٢٠مانگ کارکردنمان لەمزگەوتی حاجی سەعدە حمەساڵح کەماڵانی لەناو ناحیەی سەنگاو ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران ڕۆژی شەمە 2/3/2024 مزگەوتەکە کرایەوە.
null

مزگەوتی گۆپاڵە

سوپاس بۆ خوای گەورە لە دوای 19 مانگ کارکردنی رێکخراوی ماڵی هاوکاران لە مزگەوتی گەورەی گۆپاڵە ڕۆژی سێ شەمە20/2/2024 کرایەوە بە ڕوی نوێژخوێنانی خۆشەویست، سوپاس و دەستخۆشی تەواومان هەیە بۆ هەموو ئەو لایەن و خێرخوازانەی هاوکارمان بوون بۆ تەواو بوونی ئەم مزگەوتە.
null

دابەشکردنی نەوت بۆ هەژاران

رێکخراوی ماڵی هاوکاران بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی مرۆڤ دۆستان توانیمان بەشی زیاتر لە (220) ماڵ نەوت دابەش بکەین بەسەر ماڵی هەژار و کەم ئەندامان و نابینایانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆرش.
null

مزگەوتی گەورەی ناحیەی شێخ تەویل

تەواوبونی مزگەوتی گەورەی ناحیەی شێخ تەویل لەگەرمیان سوپاس بۆ خوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان دانیشتوانی ناحیەی شێخ تەویل و هەردو خێرخوازان ڕۆژی هەینی 26/1/2024کۆتایمان هێنا بەهەموو ئیشەوکارەکانی مزگەوت.
null

مزگەوتی مامۆستا ملا علی چیمەنی

ڕۆژی سێ شەمە 12/12/2023 لە قەزای چمچماڵ وناحیەی شۆڕش مزگەوتەکە کرایەوە بەڕوی نوێژ خوێنانی ئەو دەڤەرە ئەم مزگەوتە پێویستیەکی تەواو موسڵمانانی ئەو دەڤەرەبوو سوپاس بۆ خوا خەڵکی زۆر سودی لێ دەبینێ خوای گەورە قبوڵی بکات
null

مزگەوتی گوندی هەوارە بەرزە

تەواو کردن و کردنەوەی مزگەوتی هەوارە بەرزە لەگەرمیان سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری خێرخوازان ودانیشتوانی گوند_لەپاش ٨مانگ کارکردن ڕۆژی پێنج شەمە 7/12/2023 بەڕوی نوێژ خوێنانی ئەو دەڤەرە کرایەوە
null

دروستکردنی پردی عەینکە

پرۆژی دروستکردنی پردێک بۆ گوندی زینانە رێکخراوی خێرواخوازی ماڵی هاوکاران لە درێژەی کارو پرۆژەکانی بە هاوکاری خێرخوازن هەڵستا بە دروستکردنی پردی گوندی عەینکە لە سەنگاو کە زیاتر لە نۆ گوند سوودمەند دەبن لەم پردە و دەربازبوونی خەڵکی لەو نارەحەتیانەی کە ساڵانی پیشوو تووشی دەبوون بە هۆی نەبوونی پردەوە -زۆر سوپاس بۆکاک د.ابرهیم قیرچەی کە هەمیشە لەخەمی ئەوپرۆژەدابوە -زۆر سوپاس بۆ سەرجەم خێرخوازان -زۆرسوپاس بۆکاک کوێخا سیامەند تیلەکۆی کەهاوکاری تەواومان بوو بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگایە
...