پڕۆژە

بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage260616042536.jpeg

ستافی رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران سەردانی رێکخراوای رابیتەی مرۆییان کرد

ستافی رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران سەردانی رێکخراوای رابیتەی مرۆییان کرد سەردانی ستافێک لە رێکخراوای خێرخوازی ماڵی هاوکاران بۆ ڕێکخراوی ڕابیتەی ئیسلامی لقی چەمچەماڵ بەمەبەستی پیرۆزبایی لەیادی ٣٨ساڵەی دامەزراندیان
smarthandimage260521102416.jpeg

مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان

مزگەوتەکانی ماڵی هاوکاران لەشاری سلێمانی بەردەوامین لە کارکردن لەمزگەوتەکانمان شاری سلێمانی. سوپاس بۆ خوای گەورە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بە هاوکاری خێرخوازان و موسوڵمانان بەردەوامە لەکارکردن لەمزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان لەسلێمانی لە گەڕەکی شێخ محێدین . ئابڵاخ مزگەتەکە گەیشتۆتە بەقۆناغی کۆتای ئێستا بۆیاخ و دەرگا و پەنجەر و فەرش و ...کارەبا و میحراب چەند پێداویستیەکی ماوە . بۆ هاوکاری کردن بەژداری کردن لەم پرۆژەیە بەمەوادیان پارە پەیوەندی بکەن 07501325273واتسئاپ و فاست پەی fib 07705062139يان07703331655یان07501576804
smarthandimage260521102117.jpeg

مزگەوتی زالواو

پرۆژەکانی ماڵی هاوکاران بەردەوامە لە ڕۆژە پیرۆزەکان . کارکردن لەمزگەوتی گوندی زالواو لەسنگاو بەردەوامە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران هەڵساین بەئامادەکردن و تێکردنی کۆنکرێتی ناو مزگەوت و حەوشەی مزگەوتی گوندی زالواو لەناحیەی سەنگاو خوای گەورە پاداشتی خێری هەموو ئەو خێرخوازانە بداتەوە. کە هاوکاربون تاکو ئەم ئەم قۆناغە ئەم کارانەی ماوە گەر خێرخوازێک ویستی بەژداری بکات لەتەوا. کردنی ئەم مزگەوتەکە گەچ کاری و دەرگا و پەنجەرەو بۆیاخ وکارەبا و فەرش ومەنارەو بۆیاخ و بۆیلەر وهەڵات و مغسل و .. سەماعەو جهاز ومیبمەر بۆزانیاری زیاتر گەیاندنی هاوکاری مادی یان مەواد پەیوەندی بکەن 0750132527373واتسئاپ و فاست پەی fib 07701348202یان07701982899یان 07702220929

پڕۆژەکان

null

زانکۆی چەرموو

گەیاندی کتێبی عیلمی بۆزانکۆی_چەرموو ئەمڕۆ لەسەردانێکدا وەک ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران لەگەڵ برای خۆشویستم د.شێرزاد حسن بۆسەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو وە هەڵسان بەهاوکاری کردنی زانکۆی چەرموو بە 35کتێبی عیلمی لەبوارەکانی ( ماتماتیک/ فیزیا /گەردون زانی ). بەهیوای سود گەیاندن بەمامۆستایان وخوێندکارانی زانکۆی چەرموو کە لە لایەن زانکۆی بەناوبانگی ئۆترێخت ی هۆلندیەوە بەردەست خرابوون.
null

قوتابخانەی (ڕێباز)ی بنەڕەتی

پشت بەخوا بەردەوام دەبین لەخزمەت کردنی کۆمەڵگا ودین وژین وخزمەتی هەژاران هاوکاری کردنی کەرتیپەروەردە هاوکاری کردنی هەردووقوتابخانەی ((ڕێباز وسەرباز)) سوپاس بۆخوای گەورە هەڵساین بەدابینکردنی چەندین پێداویستیەکی گرنگ بۆهەردوو قوتابخانەی ڕێبازو سەرباز دابینکردنی 40کورسی پلاستیک بۆهۆڵێکی تاقیگەی زانستی لەناوقوتابخانەکەدا وەدابین کردنی هەندێ وەەقەی A4وماجیک .تەختەسڕوهتد.... پشتیوان بەخوا بەپێی توانا چیمان بۆبکرێ بۆخزمەتی ڕۆڵەی هەژران وکۆمەڵگا درێغی ناکەین خوای گەورە پاداشتی هەموولایک بداتەوە
null

پرۆژەی دابەشکردنی نەوت بوزیاتر لە٣٥٠ ماڵ

ڕیکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لە درێژەی کار وچالاکیەکانیدا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ هەڵسان بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ٣٥٠ ماڵی هەژار و کەم دەرامەت وبێ باوکدا سوپاس بۆخوای گەورە وەک کاری هەمیشەیمان وە کاری ساڵانەمانە لەقەزای چەمچەماڵ وناحیەی شۆڕش وسەنگاو وتەکیەی جەباری .
null

مزگەوتی خێلی ئاخە

سوپاس بۆخوای گەورە بەهاوکاری خێرخوازان ومڕۆڤ دۆستان ئەم ماڵەی خودامان دروست کرد خۆشەویستان ئەم وێنانە دەیبینن لەسەرەتا تاکو کۆتای کارکردنمان لەمزگەوتی خێڵی ئاخە سوپاس بۆخوای گەورە ئێمە لە15/4/2018دەستمان پێکرد بۆ15/5/2018کەمانگی ڕەمەزان بوو سەقفی سەرەویمان تێکرد و کۆنکرتێ ناوەیشمان تێکرد منارەو جیهاز وسەماعەمان لێ بەست مانگی ڕەمەزان بەتەواوی نۆێژی جەماعە وتاری هەینی وتەراویحی تێدا ئەنجام دارا ..کەزیاتر لە30ساڵ دەبوو لەوگوندە بانگ ووتاری هەینی تێدا نەدرابوو .. بەهوی مانگی ڕمەزانەوە وزیاتر لە45ڕۆژ کارکردنمان تێیدا وەستاند وە لە1/10/2018سەرجەم کارەکانیمان تەواو کرد.
null

هەڵساین بەکۆکردنەوەی زەکات و خێروسەرفترە بۆ کەسانی کەمدەرامەت.

هەڵساین بەکۆکردنەوەی زەکات خێروسەرفترە بۆ کەسانی کەمدەرامەت لەدوای کۆکردنەوەی ئەو زەکات، وخێرانە کەکۆمان کردبوە لەخێرخوازان لەناوە ودەرەوەی وڵات ئەمڕۆ لەگەڵ هاوکارانم بەئامانەتەوە هەڵساین بەدابەشکردنی بەسەر زیاتر لە120مالی هەژار وکەم ئەندام وکەم دەرامەت و منداڵانی بێ دایک وباوک .لەسنوری قەزای چمجماڵ وناحیەی شۆڕش ئەو 130زەرفەی کەدابەشمان کرد لەبڕی 100هەزار وە وتاکو500هەزاری تێداوو الحمدللە وە لەسەر ڕاسپاردە ودەستنیشان کردن وناساندنی هەژاران لەڕێگەی پرۆژەکەمان وە زیاتر لە100ماڵی دیکە سود مەند بون لە زەکات وخێری خێرخوازان سوپاس بۆخوای گەورە
null

مزگەوتی ناحیەی تەکیەی جەباری

مزگەوتی تەکیەی جەباری لە ساڵی ٢٠١٨ شوینی ئافرەتانی بۆ دروست کراوە وە نۆژەنکراوەتەوە مزگەوتەکە لە لایان ڕێکخراوای خێرخوازی ماڵی هاوکاران و خێرخوازانەوە .
null

پڕۆژەی دابەش کردنی نەوت و زۆپا

کاروانی یەکەم پێشوو70ماڵمان دابەشکرد لەکاروانی دووەم دا نەوت وزۆپامان دابەشکرد بەسەرزیاتر لە50ماڵی هەژاروکەم ئەندام منداڵانی بێ باوک...لەسنوری ناحیەی شۆڕش ودەوروبەری .خوای گەورە پاوواشتی هەمولایەک بداتەو ماندوونیان قبوڵ کرابێ..
null

پرۆژەی دابەشکردنی نەوت و زۆپــــا

ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لە درێژەی کارو چالاکیەکانیدا هەستان بە دابەشکردنی ٧٥ ماڵی ئاوارە و هەژار و کەم دەرامەت و کەم ئەندام و منداڵی بێ سەرپەرشتیاردا لە چەمچەماڵ و دەوروبەری خوای گەورە پاداشتی خێرخوازان بداتەوە کە هەمیشە هاوکار بوونە بۆ بەردەوامیمان لەم پرۆژە خێریانەدا
null

مزگەوتی مەسۆی بچووک

دروستکردنی مزگەوتی مەسۆی بچووک 2017
null

مزگەوتی ڕێبواران

دروستکردنی مزگەوتی ڕێبواران گوندی حەسەن کەنۆش 2017
null

قوتابخانەی مەحوی

null

مزگەوتی گوندی قەڵا

سوپاس بۆ خوای گەورە مزگەوتی گوندی قەڵا لە سەنگاو بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران لە ساڵی ٢٠١٥ نۆژەن کرایەوە.
...