پڕۆژە

بۆ یارمەتیدان و هۆشیاری گشتی

نوێترین پڕۆژەکان

smarthandimage260908104629.jpeg

دانانی بناغەی مزگەوتێکی نوێ لە سەر ڕێگای سەنگاو-دەربەندیخان لە گوندی ژاڵە

دانانی بناغەی مزگەوتێکی نوێ لەسەرێگای لەسنگاو و دەربەندیخان لەگوندی ژاڵە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بە هاوکاری خێرخوازان دروست دەکڕێ 07501325273واتسئاپ و فاست پەی وfib 07705062139/07702220929
smarthandimage260908104838.jpeg

دانانی بناغەی مزگەوتی تەپەدێ لە ناحیەی شۆڕش

دانانی بناغەی مزگەوتی گوندی تەپەدێ لەناحیەی شۆڕش بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بە هاوکاری خێرخوازان و دانیشتوانی گوند دروست دەکرێ 07501325273واتسئاپ و فاست پەی وfib 07705062139/07701348202
smarthandimage260908105331.jpeg

کۆتای خولی هاوینەی 500 قوتابی قورئان

ماڵی هاوکاران و لەخزمەت 500قوتابی قورئان سوپاس بۆ خوای گەورە یەکێکی تر لەمزگەتەکانی ماڵی هاوکاران مزگەوتی حاجی محمد بابۆکی لەناحیەی شۆڕش بەبەژداری نزیکەی 500قوتابی قورئانی پیرۆز لە کچان کوڕان وە بەبەژداری نوێژ خوێنان و میوانە بەڕێزەکان و بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی چمچماڵ کۆتایمان هێنا بەخولی هاوینەی مزگەوت کە بۆ ساڵی سێیەم دەکرێتەوە ئەم سال بەبەژداری نزیکەی 500قوتابی کۆتایمان هێنا بەخولی قورئان و ئادابەکان و ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران 2عومرە کرا بەدیاری بۆ ئەو مامۆستانەی کە ماندوو بون لەماوەی ئەم چەند مانگە خزمەتیان کرد === زۆر سوپاس بۆ خوای گەورە کەیارمەتی داین بۆ ئەم خزمەتە پاشان سەرجەم مامۆستایان و خێرخوازان ونوێژ خوێنان کە هاوکارمان بون خوای گەورە قبوڵی بکات

پڕۆژەکان

null

گەڕەکی نیشتمان لەسلێمانی سەردانی ماڵی هاوکارانیان

گەڕەکی نیشتمان لەسلێمانی سەردانی ماڵی هاوکارانیان کرد لە ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەناحیەی شۆڕش. پێشوازیمان کرد لە نوێنەری بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی گەڕەکی نیشتمان لەشاری سلێمانی مەبەستی دروست کردنی مزگەوتێک بۆ گەڕەکەیان تەشریفیان هێنابوو کە ماڵێکی زۆری لێیە وە زەویەکی زۆر دابەش کراوە . تاکو ئێستا هیچ مزگەوتیک نیە زۆر دوورن لەمزگەوت و جمعە و جەماعەت و لەهیچ کوڕێک نزیک نین مزگەوتی هەبێت ئەم گەڕەکە تازە بنیات نراوە لە نێوان ڕاپەڕین وکەندەکەوەن ئێمە وەک ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران پشتیوان بەخوا گەر خێرخوازان هاوکارمان بن لەنزیک ترین کاتدا دەست دەکەین بە بناغەی ئەم مزگەوتەکە . هەر خێرخوازێک دەیەوێ ئەم ماڵەی خوای گەورە دروست بکات ئێمە تەواوی کار ئاسانی بۆ دەکەین
null

بەسەر کردنەوەی دەیان پڕۆژەی جیاوازمان بەسەر کردنەوە لە دەڤەری گەرمیان و سەنگاو

بەشێک لەکارو چالاکیەکانی ئەمڕۆ 1.لەگوندی سپی سەر لەگەرمیان بەژداربوین لەنوێژ و بەخاک سپاردنی مام کەرەم ڕیش و پیاومعقولی خزمانی سپی سەر وزەنگەنە لەچمچماڵ خوای گەورە لێی خۆشبێت 2/سەردانی گوندی قولیجان ٲمین قارەمان و وە کارکردن لەمزگەوتەکەیان بەسەرپەرشتی ماڵی هاوکاران و دە دانانی بەرنامە بۆ کارەکانی داهاتووی مزگەتەکە گوندی قولیجان زیاتر لە٧٥ساڵە ئاوەدانە تاکو ئێستا مزگەوت و نوێژی هەینی وبانگ و جەماعەتی تێدا ئەنجام نادرێ پشتیوان بەخوا بە هاوکاری خێرخوازان ئەم مزگەوتە تەواو ببێت دەبێ ڕوناکی بۆ ئەو دەڤەرە 3.سەردانی مزگەوتی ڕێبواران و لەگوندی حسن کنۆش بەمەستی کاروباری مزگەتەکە و کەم کورتیەکانی 4/سەردانی ماڵی کاک جەزای حاجی نامیق لەگوندی فاتکە بەمەستی هەواڵ و پرسین و سەردانی کردنیان 5/سەردانی مزگەوتی گوندی زالواو لەسەر ڕێگای سەنگاو و بۆ قادرکەرەم کە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران دروست دەکرێ ولەقۆناغی هەیکەلە 6/سەردانی مزگەوتی گوندی کەڵان. کە ماوەیەکی زۆرە مزگەوتەکەیان لەکار کەوتوە چەند پێداویستیەکی سەرەکی هەیە بۆئەوەی. مزگەوتەکە نێوزەوعیبادەتی تێدا بکرێ پشتیوان بەخوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بە هاوکاری خێرخوازان دەست بار دەبێت بۆ زیندو کردنەوەی ئەو ماڵەی خوای گەورە 7.سەردانی پرۆژەی دروست کردنی ٢خانوی ماڵی هاوکاران لەناحیەی سەنگاو کە ئێستا کاری تێدا دەکرێت بۆ دوو ماڵی هەژار وبێ باوک و نەخۆش ..
null

دروست کردنی خانوو بۆ دایک و کچێکی نەخۆش و هەژار

دروست کردنی خانوو بۆ دایک و کچێکی نەخۆش وهەژار پشتیوان بەخوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران هەڵسا بە دانانی بناغەو دروست کردنی خانویەکی نوێ بۆماڵێکی هەژار و کەم ئەندام ونەخۆش کەدایک و کچێکی بەتەمەنن و نەخۆش پێشتر لەخانویەکی کۆنی زۆر خراپدا بون ژیانی تێدا نەبوە.. لەناحیەی شۆڕش گەڕەکی باوەیەکان خوای گەورە کارەکانی تر ئاسان بکات داواکارین لەخێرخوازان و خاوەن پیشەکان خاوەن زەکات و خێرەکانتان هاوکارمان بن بۆ دروست کردن و تەواو کردنی ئەم خانوە بۆ ئەم ماڵە هەژار و نەخۆشە 07701348202یان 07501325273
null

کارکردن لە خانوی لێ زیان لێکەوتوانی چەمچەماڵ

کارکردن لەخانوەکان بۆ هەژاران بەردەوامە ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران هەڵسا بە تێکردنی کۆنکرێتی سەقفی یەکێکی تر لەخانوەکان بۆماڵێکی هەژار و کەم ئەندام لەشۆڕش گەڕەکی مۆفەرەیەکان خوای گەورە کارەکانی تر ئاسان بکات === تێبینی ئەم خانوە یەکێکە لەو خانوانەی لەپرۆژەی خەمی چمچماڵ ئەنجام دەدرێت کە کەمپینێک بوو بەسەرپەرشتی مامۆستای بەڕێز م عادل عیزەت جەباری و م. سۆران عبدالکریم بەڕێوە چوو لەکاتی لافاوەکەی چەمچەماڵ وە لەو کەمینە بڕیار دروست کردنی چەند خانەیەک درا ئەمە یەکێکە لەو خانوانە کە لیژنەی کەمپینی خەمی چمچماڵ بڕیاری دروست کردنی خانویان دا بۆ ئەم .
null

دابین کردنی سەدان سەبەتەی خۆراک بۆ هەژاران

دابین کردنی سەدان سەبەتەی خۆراک بۆ هەژاران کۆمەڵەی رۆژ رێکخراوی گورچیلەپارێزانی کوردستان میرئاوەکانی-شۆرش ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەچەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە٤٥٠سەبەتەی خۆراکمان دابەش کرد بەسەر سەردان ماڵی هەژار وبێ باوک و کەم ئەندام وە لەهەمان کاتدا لە سێ کاتی جیاوازدا ،بۆ دابین کردنی تەدارەکی جەژن و هاوکاری مانگی رەمەزان ،بەشێک لە ئازیزانمان لە کۆمەڵەی رۆژ و رێکخراوی گورچیلەپارێزانی کوردستان ،میر ئاوەکانی شۆڕش بە سەبەتەی خۆراک لە لایەن #رێکخراوی_ماڵی_هاوکاران ەوە بەسەرکرانەوە.. بەهیواین لە داهاتوودا خێرخوازان و رێکخراو و کۆمپانیا ناوخۆیەکان بتوانن هاوکار و دەستباری ئەم چین و توێژەی کوردستان و چەمچەماڵ بن...
null

دروست کردنی 8 خانوو بۆ هەژاران

دروست کردنی 8خانوو بۆ هەژاران.. لەم شەوە پیرۆزانە هاوکارمان بن بەژداربەلە زەکات و خێر و چاکە و ڕزگار کردنی8ماڵی_هەژار رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری زەکات و خێرەکانی خێرخوازان ئێستا سەرقاڵی بناغە دانان و دروستکردنی 8خانووە، بۆ 8ماڵی هەژار و بێباوک و نەخۆش و کرێچی لە قەزای چەمچەماڵ ناحیەکانی شۆڕش و سەنگاو ... سەرجەم ئەم خانوانە بۆ خەڵکی مستەحەق و ئیماندار دروست دەکرێت وە هیچ ماڵێک لەو ماڵە هەژارانە هیچ جۆرە ڤیدۆ و وێنەکیان بڵاونەکراوەتەوە لەپێناوی خوای گەورە. داواکارین لەخاوەن کۆگا و کارگە و شوێنکارەکان و خاوەن پیشەکان و خاوەن زەکات و خێرەکان هاوکارانمان بە دابینکردنی مەوادی بیناسازی وە یان بە پارە بۆ تەواو کردنی ئەم( 8) خانوە بۆ هەژاران.. ژمارەکانمان.... 07501325273واتسئاپ و فاست پەی fib 07705062139 07701348202 07719683440
null

ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە

ماڵی هاوکاران سفرەی 500ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەڵساین بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ٥٠٠ماڵی هەژار و نەخۆش و کەم ئەندام لەچمچماڵ وشۆڕش و سەنگاو و .. خوای گەورە قبوڵی بکات زۆر سوپاس بۆ خێرخوازان
null

دیداری ڕێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی

دیداری رێکخراوە خێرخوازیەکان لە سلێمانی ئەنجام درا بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی خێرخواز و بانگخوازی هەرێمی کوردستان،یەکەم دیداری لێکتێگەیشتن و نزیک بونەوەی بەشێکی زۆر لە رێکخراوەخێرخوازی و بانگخوازیەکان لە لایەن ئەکادیمایی جودی لە سلێمانی رێکخرا ئیمەش وەک رێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران ،بەشداریمان کرد لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و دانانی پلان و لایەنی کارگێڕی و گرفتە لەمێژینە و هەنووکەیەکانی ئەم بوارە گفتوگۆی لە بارەوە کرا وە لەلایەن. سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی ماڵی هاوکاران م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی وتەیەکی پێشکەش کرد وە پێشنیاری چەندین پرۆژەی نەوعی و جیاوازی کرد بۆڕێکخراوەکان کە ماڵی هاوکاران ئێستا ئەو پرۆژە جیاوازەوە ئەنجامەدات ئەوەی مایە دڵخۆشی و سەربەرزیمان بوو.دەستی هاوکاری و پشتیوانی خەڵکی خێرخوازی کوردستان لە ئاستێکی بەرز و پڕ ئومێدایە زۆر سوپاس بۆ ئەکادیمای جودی و ستافە ماندوەدەیان کە هەمیشە لەخەمی دین و ژینی کۆمەڵگادان زۆر سوپاس بۆ برای بەڕێزم کاک د. عبدالواحید هەمیشە لەهەوڵی کۆکردنەوەو ڕکخستنی کارەکان
null

دابەش کردنی ٤٥٠ کیلۆ گۆشت

دابەشکردنی 450کیلۆ گۆشت سوپاس بۆ خوا ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بەهاوکاری دوو خێرخواز هەڵساین بەکڕین و سەربڕین و دابەشکردنی 3جوانەگا لە قەزای چەمچەماڵ وناحیەی شۆڕش سوپاس بۆ خوا دابەش کرا بەسەر سەرجەم کارمەندانی پاکرەوەکانی سنوری شارەوانی شۆڕش وە دەیان ماڵی هەژار وبێ وباوک وکەم ئەندام و نەخۆش.
null

دابەشکردنی نەوت بۆ 300ماڵ

300ماڵ گەرم کرایەوە دابەشکردنی نەوت بۆ هەژاران ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بە هاوکاری خێرخوازان هەڵساین بە دابەشکردنی نەوت بۆ 300ماڵی هەژار و بێ باوک و کەم ئەندام لەسنوری شۆڕش و چمچماڵ خوای گەورە قبوڵی بکات تێبینی /ئەم هاوکاریانە تەنها دراوە ئەو ماڵانەی کە هەژارن ومستەهەقن وە ئەو ماڵانەی کە فۆڕمیان کەرکوک بووو. یان زیان لێکەتوانی لافاوەکە ی چمچماڵ بون هاوکاریمان نەکردن لەبەر ئەوەی سود مەند بون لەنەوتی حوکمەت و هاوکاری خێرخوازان لەپێشتردا.
null

دابەشکردنی 20 ملیۆن دینار بۆ هەژاران لە چەمچەماڵ

دابەشکردنی20ملیۆن دینار بۆ هەژاران لەچمچماڵ ڕێکخراوی خێرخوازی ماڵی هاوکاران بە هاوکاری ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستان لە ئۆفیسی ماڵی هاوکاران هەڵساین بەدابەشکردنی هاوکاری مادی بۆ 100ماڵی هەژار وبێ باوک و نەخۆش لەسنوری چمچماڵ وشوڕش و سەنگاو و تەکیەی جەباری زۆر سوپاس بۆ ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستان و کاک ازاد و ستافەکەیان کە هەمیشە ئەم سنورە یان لەبیرە.
null

گەیاندنی هاوکاری بە کەمپینی ڕۆژ ئاوا لە چەمچەماڵ

گەیاندی هاوکاری بەکەمپینی ڕۆژ ئاوا لەچەمچەماڵ ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران هەڵساین بەگەیاندی هاوکاری مادی. و خۆراک و پێداویستی ناو ماڵ بۆ کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری لەچەمچەماڵ بۆ ڕۆژ ئاوا